دوایین هەواڵ

  • خەڵات و ڕێزلێنان لە چالاکوانانی ئەدەبی کوردیی منداڵان

    وەشانخانەی ٤٩کتێب – ٢٠٢٦

    وەشانخانەی ٤٩کتێب بە شانازییەوە بەڕێوەچوونی یەکەمین خولی «ڕێزلێنان لە چالاکوانانی ئەدەبی کوردیی منداڵان» ڕادەگەیەنێت. ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکە بۆ بەرزنرخاندنی هەوڵە داهێنەر و دڵسۆزانەکانی ئەو ئازیزانەی لەپێناو دەوڵەمەندکردنی دنیای ئەدەبی منداڵاندا تێ دەکۆشن؛ بەو هیوایەی ببێتە هەوێنێک بۆ ڕێزلێنان لە دەستکەوتەکانیان و جۆشدانی بەهرەی قەڵەمە نوێ و نوێخوازەکان.

    لە سەردەمێکدا کە ئەدەبی کوردیی منداڵان ڕووبەڕووی جۆرێک لە ئاڵۆزی و شێواوی بۆتەوە ـ کە تێیدا بەرهەمی نەشیاو و بازرگانیکردن بە ناوی ئەدەبی منداڵانەوە بەدی دەکرێت ـ خۆشبەختانە کەسانێک بە ورەیەکی بەرز و ماندوونەناسانە بوونەتە مەشخەڵداری ئەم ڕێگەیە و سەلماندوویانە کە بە ئیرادە و تێکۆشان دەکرێت بەرەو لووتکە هەنگاو بنرێت. لەم سۆنگەیەوە، ئاوڕدانەوە لەم هەوڵە پڕبایەخانە و پشتگیریکردنی چالاکوانان، بە ئەرکی سەرشانی هەموو دامەزراوەیەکی فەرهەنگی و یەک‌بەیەکی خەمخۆرانی ئەدەبی کوردی دەزانین.

    لە بەردەوامیی ئەم ئەرکەدا، وەشانخانەی ٤٩کتێب سەری ڕێز و خۆشەویستی بۆ تێکۆشەرانی ئەدەبی منداڵان دادەنەوێنێت و لە یەکەمین خولدا ڕێز لە ۱۰ چالاکوان و وێژەری دیاری ئەم بوارە دەگرێت، بەو هیوایەی ئەم نەریتە پیرۆزە لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

    ناوی خەڵاتکراوان:

    بەشی چیرۆک

    سەیوان سەعیدیان: بۆ نووسینی کتێبی «چی بکەین ئەوانی تر ببنە پاشا».

    خەجێ ڕێدوور (Xecê Rêdûr): بۆ نووسینی کتێبی «Mêşan Siyaset Xwar» (مێشان سیاسەت خوار).

    هێمن هۆزان: بۆ نووسینی کتێبی «ئەم لاپەڕانە شوێنی تۆ نین».

    بەشی شیعر

    محەممەد ڕەسووڵ‌نیا: بۆ نووسینی کتێبی «پەپوولە پاییزە».

    یەحیا عەلەوی‌فەرد (Yehya Elewîferd): بۆ نووسینی کتێبی «Perav» (پەراڤ).

    بەشی ڕێزلێنانی تایبەت

    ئاکۆ محەممەد سابیر: بۆ تەمەنێک تێکۆشان و خزمەت لە بوارەکەیدا.

    شاناز جەوانشیر، بێهناز جەوانشیر و حسێن جەوانشیر: بۆ توێژینەوەی ئەدەبی و نووسینی کتێبی «خولیاکانی کەوشەنی با».

  • سەیوان سەعیدیان

    سەیوان سەعیدیان

    براوەی یەکەمین خولی “خەڵاتیی کتێبی ساڵی منداڵان”

    وەشانخانەی ٤٩کتێب – ۲۰۲۶

    بۆ کتێبی “چی بکەین ئەوانی‌ تر ببنە پاشا”

  • Xecê Rêdûr

    Xecê Rêdûr

    Xelatgira xula yekem a “Xelata Pirtûka Salê ya Zarokan”

    Weşanxaneya 49Books – 2026

    Ji bo pirtûka “Mêşan Siyaset Xwar”

  • هێمن هۆزان

    هێمن هۆزان

    براوەی یەکەمین خولی “خەڵاتیی کتێبی ساڵی منداڵان”

    وەشانخانەی ٤٩کتێب – ۲۰۲۶

    بۆ کتێبی “ئەم لاپەڕانە شوێنی تۆ نین”

  • محەممەد ڕەسووڵ‌نیا

    محەممەد ڕەسووڵ‌نیا

    براوەی یەکەمین خولی “خەڵاتیی کتێبی ساڵی منداڵان”

    وەشانخانەی ٤٩کتێب – ۲۰۲۶

    بۆ کتێبی “پەپوولە پاییزە”

  • Yehya Elewîferd

    Yehya Elewîferd

    Xelatgirê xula yekem a “Xelata Pirtûka Salê ya Zarokan”

    Weşanxaneya 49Books – 2026

    Ji bo pirtûka “Perav”