نەڕەگەور و تەخار
سۆرانی
نووسەر: Chinur Miwardi
وێنەکێش: Payam Shokri
زمان: سۆرانی
تەمەن: ٤–٦ ساڵ
لاپەڕە: ٢٤
شێوە: بەرگڕەق
ISBN: 9789189941823
هەبوو نەبوو لە دەشتێکی پان و بەریندا بنەماڵەیەکی ورچ دەژیان: ورچی باوک کە ناوی تەخار بوو، هاوژینەکەی ئاییش و کچەکەیان وەنەوش. تەخار هەموو ڕۆژێ پووشی دەهێنا و دەیفرۆشت و بژێوی ژیانیانی دابین دەکرد. ڕۆژێک نەڕەگەور، سەرۆکی ورچەکان، هات و داوای لێکردن بچنە ماڵی ئەو کە هەموو جۆرە خۆراکێکی تێدایە. لە ماڵی نەڕەگەوردا ژووری پڕ لە مێوژ و گۆشت و چەرەس هەبوو، بەڵام ئاییش و وەنەوش لە ژوورێکی دیکەدا دەیان گیانداری بەستەزمانیان بینی کە بەند کرابوون تا ببنە خۆراکی نەڕەگەور. ئەوان هەڵاتن، بەڵام تەخاری تەمبەڵ کە خووی بە گۆشت گرتبوو مایەوە و بەند کرا. ئاییش و وەنەوش بە فێڵێک نەڕەگەوریان لە چۆمەکەدا نقووم کرد و پاشان تەخار و هەموو گیاندارەکانیان ڕزگار کرد و خۆراکەکانیان بەسەر گیاندارانی دارستاندا دابەش کرد. کتێبێکی وێنەدار دەربارەی چاوچنۆکی، ئازایەتی و دادپەروەری.
بڵاوکەرەوە: 49Books AB

