مناڵی گەڕەک
سۆرانی
نووسەر: Fatime Hijazi
وێنەکێش: Farangis Mohammadi
دیزاین: Payam Shokri (Sipan)
زمان: سۆرانی
تەمەن: لە ٥ ساڵەوە
لاپەڕە: ٢٥
شێوە: بەرگڕەق
ISBN: 9789190049105
«مناڵی گەڕەک» چیرۆکە شیعرێکی وێنەدارە بۆ منداڵان، نووسینی فاتیمە حیجازی و وێنەکێشانی فەرەنگیس محەممەدی. لە گەڕەکێکی ئاوەدان و خۆشدا، منداڵان دوای فێرگە دێنە دەرێ و تا ئێوارە پێکەوە یاری دەکەن. نووسەر یازدە کایەی فۆلکلۆریی کوردی، وەک قەراقەرا، حەلوا حەلوا، هەلووکێن و حاجی لەقلەق، بە هەڵبەستی کورت و پڕ ئاواز دەگێڕێتەوە. ئامانجی کتێبەکە ئەوەیە ئەم کایانە و شیعرە فۆلکلۆرییەکانیان زیندوو بمێننەوە و منداڵانی ئەمڕۆ بیانناسن. لە کۆتایی کتێبەکەدا فەرهەنگۆکێک بۆ وشە کۆن و ناوچەییەکان هەیە.
بڵاوکەرەوە: 49Books AB

