بزەی کانی
سۆرانی
نووسەر: Feridun Mirehmedi
وێنەکێش: Akram Karimi
زمان: سۆرانی
تەمەن: ٤–٦ ساڵ
لاپەڕە: ٢٨
شێوە: بەرگڕەق
ISBN: 9789190049372
بزەی کانی کۆمەڵە شێعرێکی کورت و سەرواداری منداڵانە. بە وشەی سادە و ڕیتمی ڕوون، شێعرەکان باسی جیهانی منداڵ دەکەن: دایکی میهرەبان کە لایە لایە دەڵێ و چیرۆک دەگێڕێتەوە، باوک، مامۆستا و پیتەکانی پۆلی یەک، بووکەشووشە، بەرخی سپی و بچکۆلە، پەپوولە لەسەر گوڵان و ماسیی سووری سەر سفرەی نەورۆز. شێعرەکانی دیکە باسی پاک و خاوێنی، خۆشەویستیی نیشتمان و چوار وەرزی ساڵ دەکەن: بەفری زستان، بارانی بەهار و گوڵان، درەوی هاوین و گەڵای زەردی پاییز. هەر شێعرێک بە وێنەی ڕەنگاوڕەنگ ڕازێنراوەتەوە. کتێبێک بۆ خوێندنەوەی بە دەنگی بەرز، گۆرانی گوتن و لەبەرکردن.
بڵاوکەرەوە: 49Books AB

