ئەمساڵیش 49Books و هانۆ بەشدارن لە پێشانگای کتێبی یوتۆبۆری (Bokmässan)، کە لە ٢٤ تا ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە Svenska Mässan بەڕێوە دەچێت.
لە ستاندی A01:19 دەتوانن دوایین ژمارەی گۆڤاری هانۆ ببینن و کتێبە نوێیەکانی HANO Children’s Books بە سۆرانی، کورمانجی، فارسی و عەرەبی بناسن.
بۆ منداڵان: لە ستاندەکەمان کاتی کتێبخوێندنەوە و یاری بۆ منداڵان ڕێک دەخەین. منداڵەکانتان لەگەڵ خۆتان بهێنن!
بلیتی بەخۆڕایی بۆ ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ئەیلوول: 49Books بلیتی چوونەژوورەوە بۆ ٣٠٠ میوان دابین دەکات. بۆ وەرگرتنی کۆدی بلیت، تکایە سەرەتا ئەم فۆرمە پڕ بکەنەوە. دواتر ئاگادارتان دەکەینەوە.
چاوەڕێی ئێوە و منداڵەکانتان دەکەین!

