چی بکەین ئەوانی تر ببنە پاشا؟
سۆرانی
نووسەر: Seywan Saeedian
وێنەکێش: Hadis Mahmoudian
زمان: سۆرانی
تەمەن: لە ٧ ساڵەوە
لاپەڕە: ٢٨
شێوە: بەرگڕەق
ISBN: 9789190049815
لە دەشتێکی بەریندا کە جێگەی هەموو شێرەکانی تێدا دەبێتەوە، دوو هۆزی شێر، یەکێکیان لە ڕۆژهەڵات و ئەوی تریان لە ڕۆژاوا، ساڵانێکی زۆرە لەسەر ئەوەی کێ ببێتە پاشا شەڕ دەکەن. لەو ناوەدا دوو شێری وەدەرنراو بە یەک دەگەن و لە جیاتی شەڕکردن، ڕێگەیەکی تری ژیان دەدۆزنەوە: دەست دەکەن بە نەخشاندنی هەر کەسێک کە ڕوویان تێ دەکات؛ ڕێگەیەک کە چارەنووسی هەموو شتێک بۆ هەمیشە دەگۆڕێت. «چی بکەین ئەوانی تر ببنە پاشا؟» نووسینی سەیوان سەعیدیان و وێنەکێشانی حەدیس مەحموودیانە؛ چیرۆکێکی هێمادار و تەنزئامێز دەربارەی هاوڕێیەتی، جیاوازی و ئەوەی کە هێزی ڕاستەقینە لە کوێدایە. بۆ منداڵانی تەمەن ٧ ساڵ بەرەو سەر.
بڵاوکەرەوە: 49Books AB

