کچی داڵ
سۆرانی
نووسەر: Jabbar Shafeizadeh
وێنەکێش: Sara Miari
دیزاین: Shilan Houshyari
زمان: سۆرانی
تەمەن: لە ٩ ساڵەوە
لاپەڕە: ٤٨
شێوە: بەرگڕەق
ISBN: 9789190158715
ژنە شوانێک ماوەیەکی زۆرە ئاواتی منداڵێکی هەیە. دایکی باسی پزیشکێکی بیستووە لە دارستانی ئەودیوی گوندەکە کە هەموو نهێنییەکانی جیهان دەزانێ، و ئەو پزیشکە هێلکەیەکی بچووکیان دەداتێ: دەبێ نۆ مانگ، هەموو شەوێک، بیخەنە بەر تیشکی مانگەشەو. ئەم ئاواتە دەبێتە هۆی پەرجوویەک کە چارەنووسی منداڵەکە دەسپێرێتە دەست بوونەوەرێکی چاوەڕواننەکراو. «کچی داڵ» لە نووسینی جەبار شافعیزادە و وێنەکێشانی سارا میاری، چیرۆکێکی پڕ لە سەرکێشی و بە ڕەنگوبۆی کلاسیکییە کە لە نیوەی ڕێگەدا خوێنەر خۆی دەبێ مەزەندە بکات چی ڕوو دەدات؛ چیرۆکێک دەربارەی ئیرەیی، قوربانیدان و هێزی باوەڕ. بۆ منداڵانی تەمەن ٩ ساڵ بەرەو سەر.
بڵاوکەرەوە: 49Books AB

