مانا
سۆرانی
نووسەر: Sharokh Arjangi
وێنەکێش: Chia Fathi
سەرنووسەر: Jabbar Shafeizadeh
دیزاین: Shilan Houshyari
زمان: سۆرانی
تەمەن: لە ٧ ساڵەوە
لاپەڕە: ٣٦
شێوە: بەرگڕەق
ISBN: 9789190158791
«مانا» چیرۆکێکی وێنەدارە لە نووسینی شاروخ ئەڕژەنگی و وێنەکێشانی چیا فەتحی. ئارمان هەموو بەیانییەک زوو هەڵدەستێ تا سەیری حاجیلەقلەقەکانی دەوری گۆلی زرێبار بکات. ڕۆژێک دایکە حاجیلەقلەقێک لاوازترین بێچووەکەی لە هێلانە فڕێ دەداتە دەرەوە؛ بێچوویەک کە هەرگیز توانای فڕین بۆ ئەفریقای نابێ. ئارمان دەیباتەوە ماڵەوە و لە زستانێکی ساردوسڕدا هەموو خەڵکی گوندەکە پێکەوە ماسی بۆ دەبەن. چیرۆکێکی دڵنشین دەربارەی دۆستایەتیی منداڵێک و حاجیلەقلەقێک، چاودێری، هۆگری و پێکەوەژیانی مرۆڤ و سروشت. بۆ منداڵانی تەمەن ٧ ساڵ بەرەو سەر.
بڵاوکەرەوە: 49Books AB

