دەربارەی هانۆ
«هانۆ» گۆڤارێکی وەرزیی کولتوورییە بۆ منداڵ و مێرمنداڵ بە کوردی. گۆڤارەکە بە سۆرانی (خەتی عەرەبی، لە ڕاستەوە بۆ چەپ) و کورمانجی (خەتی لاتینی) دەردەچێت.
هانۆ بۆ منداڵ و مێرمنداڵی کوردە لە سوید و ئەورووپا، و بۆ دایک و باوکیان. مەبەست ئەوەیە منداڵانی دیاسپۆرا بە زمانی دایکی خۆیان بخوێننەوە، یاری بکەن و فێر بن — باشتر وایە لەگەڵ کەسێکی گەورەدا.
ناوەڕۆک تێکەڵە: چیرۆک و شێعر، کۆمیک، کاری دەستی، یاری و مەتەڵ، وتووێژ لەگەڵ منداڵان، زانستی گشتی، پەندی پێشینیان، ڕاهێنانی خوێندنەوە و نووسینی کوردی، و بەشێکی هەمیشەیی کە بەرهەمی خودی منداڵان تێدا بڵاو دەکرێتەوە.
هەموو ژمارەکان بۆ هەمووان بەخۆڕایین و پێویست بە چوونەژوورەوە ناکات. دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕەکەدا بخوێنرێنەوە یان وەک PDF دابگیرێن.
دەستەی نووسەران
ژمارە ١–٨:
سەرنووسەری سۆرانی: ئازاد سەعیدی
سەرنووسەری کورمانجی: دڵشا یووسف
سەرنووسەری ژمارە ٩: ئارش مێهرەبان
بەرپرسی وەشان: شاهرۆخ ئەرژەنگی
بەرپرسی هونەری: شیلان هووشیاری
ڕاوێژکاری ئەدەبی: جەبار شافعیزادە
بەرپرسی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ: نووشین مەحموودی
هەڵەبڕ: ئەمیر تازیک
بڵاوکردنەوە
بڵاوکەرەوە: 49Books AB
ناونیشان: Arrendegatan 78, 441 56 Alingsås, Sverige
ISSN: 3035-6768
ماڵپەڕ: www.49hano.com
ئیمەیل: info@49hano.com
