هەواڵ

هەواڵی گۆڤاری هانۆ و دەزگای 49Books: ژمارەی نوێ، کتێبی نوێ، پێشانگا، ڕووداو و ڤیدیۆ.

  • خەڵات و ڕێزلێنان لە چالاکوانانی ئەدەبی کوردیی منداڵان

    خەڵات و ڕێزلێنان لە چالاکوانانی ئەدەبی کوردیی منداڵان

    وەشانخانەی ٤٩کتێب – ٢٠٢٦

    وەشانخانەی ٤٩کتێب بە شانازییەوە بەڕێوەچوونی یەکەمین خولی «ڕێزلێنان لە چالاکوانانی ئەدەبی کوردیی منداڵان» ڕادەگەیەنێت. ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکە بۆ بەرزنرخاندنی هەوڵە داهێنەر و دڵسۆزانەکانی ئەو ئازیزانەی لەپێناو دەوڵەمەندکردنی دنیای ئەدەبی منداڵاندا تێ دەکۆشن؛ بەو هیوایەی ببێتە هەوێنێک بۆ ڕێزلێنان لە دەستکەوتەکانیان و جۆشدانی بەهرەی قەڵەمە نوێ و نوێخوازەکان.

    لە سەردەمێکدا کە ئەدەبی کوردیی منداڵان ڕووبەڕووی جۆرێک لە ئاڵۆزی و شێواوی بۆتەوە ـ کە تێیدا بەرهەمی نەشیاو و بازرگانیکردن بە ناوی ئەدەبی منداڵانەوە بەدی دەکرێت ـ خۆشبەختانە کەسانێک بە ورەیەکی بەرز و ماندوونەناسانە بوونەتە مەشخەڵداری ئەم ڕێگەیە و سەلماندوویانە کە بە ئیرادە و تێکۆشان دەکرێت بەرەو لووتکە هەنگاو بنرێت. لەم سۆنگەیەوە، ئاوڕدانەوە لەم هەوڵە پڕبایەخانە و پشتگیریکردنی چالاکوانان، بە ئەرکی سەرشانی هەموو دامەزراوەیەکی فەرهەنگی و یەک‌بەیەکی خەمخۆرانی ئەدەبی کوردی دەزانین.

    لە بەردەوامیی ئەم ئەرکەدا، وەشانخانەی ٤٩کتێب سەری ڕێز و خۆشەویستی بۆ تێکۆشەرانی ئەدەبی منداڵان دادەنەوێنێت و لە یەکەمین خولدا ڕێز لە ۱۰ چالاکوان و وێژەری دیاری ئەم بوارە دەگرێت، بەو هیوایەی ئەم نەریتە پیرۆزە لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

    ناوی خەڵاتکراوان:

    بەشی چیرۆک

    سەیوان سەعیدیان: بۆ نووسینی کتێبی «چی بکەین ئەوانی تر ببنە پاشا».

    خەجێ ڕێدوور (Xecê Rêdûr): بۆ نووسینی کتێبی «Mêşan Siyaset Xwar» (مێشان سیاسەت خوار).

    هێمن هۆزان: بۆ نووسینی کتێبی «ئەم لاپەڕانە شوێنی تۆ نین».

    بەشی شیعر

    محەممەد ڕەسووڵ‌نیا: بۆ نووسینی کتێبی «پەپوولە پاییزە».

    یەحیا عەلەوی‌فەرد (Yehya Elewîferd): بۆ نووسینی کتێبی «Perav» (پەراڤ).

    بەشی ڕێزلێنانی تایبەت

    ئاکۆ محەممەد سابیر: بۆ تەمەنێک تێکۆشان و خزمەت لە بوارەکەیدا.

    شاناز جەوانشیر، بێهناز جەوانشیر و حسێن جەوانشیر: بۆ توێژینەوەی ئەدەبی و نووسینی کتێبی «خولیاکانی کەوشەنی با».

  • سەیوان سەعیدیان

    سەیوان سەعیدیان

    سەیوان سەعیدیان

    براوەی یەکەمین خولی “خەڵاتیی کتێبی ساڵی منداڵان”

    وەشانخانەی ٤٩کتێب – ۲۰۲۶

    بۆ کتێبی “چی بکەین ئەوانی‌ تر ببنە پاشا”

  • Xecê Rêdûr

    Xecê Rêdûr

    Xecê Rêdûr

    Xelatgira xula yekem a “Xelata Pirtûka Salê ya Zarokan”

    Weşanxaneya 49Books – 2026

    Ji bo pirtûka “Mêşan Siyaset Xwar”

  • هێمن هۆزان

    هێمن هۆزان

    هێمن هۆزان

    براوەی یەکەمین خولی “خەڵاتیی کتێبی ساڵی منداڵان”

    وەشانخانەی ٤٩کتێب – ۲۰۲۶

    بۆ کتێبی “ئەم لاپەڕانە شوێنی تۆ نین”

  • محەممەد ڕەسووڵ‌نیا

    محەممەد ڕەسووڵ‌نیا

    محەممەد ڕەسووڵ‌نیا

    براوەی یەکەمین خولی “خەڵاتیی کتێبی ساڵی منداڵان”

    وەشانخانەی ٤٩کتێب – ۲۰۲۶

    بۆ کتێبی “پەپوولە پاییزە”

  • Yehya Elewîferd

    Yehya Elewîferd

    Yehya Elewîferd

    Xelatgirê xula yekem a “Xelata Pirtûka Salê ya Zarokan”

    Weşanxaneya 49Books – 2026

    Ji bo pirtûka “Perav”

  • ئاکۆ محەممەد سابیر

    ئاکۆ محەممەد سابیر

    ئاکۆ محەممەد سابیر

    هەڵبژاردەی یەکەمین خولی ڕێزلێنان لە چالاکوانانی ئەدەبی کوردیی منداڵان

    وەشانخانەی ٤٩ کتێب-٢٠٢٦

  • بێهناز، شاناز و حسێن جەوانشیر

    بێهناز، شاناز و حسێن جەوانشیر

    بێهناز، شاناز و حسێن جەوانشیر

    هەڵبژاردەی یەکەمین خولی ڕێزلێنان لە چالاکوانانی ئەدەبی کوردیی منداڵان

    وەشانخانەی ٤٩ کتێب-٢٠٢٦

  • هانو؛ بۆ منداڵان، بۆ زمان، بۆ داهاتوو

    هانو؛ بۆ منداڵان، بۆ زمان، بۆ داهاتوو

    هانۆ، ڕێگایەک بۆ خەیاڵ، زمان و ناسنامەی منداڵان

    گۆڤاری منداڵانی هانۆ بە ئامانجی پشتیوانی‌کردن لە ئەدەبیاتی منداڵان و دروستکردنی بوارێکی ئارام، داهێنەرانە و هاندەر بۆ منداڵان دامەزراوە. ئەم گۆڤارە لە ماوەی ساڵانی چالاکیی خۆیدا هەوڵی داوە ئەدەبیات بکاتە بەشێکی زیندوو و خۆشەویست لە ژیانی منداڵان؛ ئەدەبیاتێک کە بتوانێت بیرکردنەوە، هەست، ناسنامە و تێڕوانینیان بۆ جیهان پەرە پێ بدات و چێژبەخش بێت.

    یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هانۆ، بەهێزکردنی زمانی کوردی و فەرهەنگی کوردی و ڕەخساندنی هەلی گەشەکردنی تواناکانی منداڵان لە بواری ئەدەب و هونەرە. هانۆ بە بڵاوکردنەوەی چیرۆک، هۆنراوە و نووسینەکانی منداڵان، هەروەها بە پێشخستنی وێنەکێشان، ناساندنی کتێب و بابەتە فەرهەنگییەکان، هەلی ئەوە بە منداڵان دەدات خۆیان دەرببڕن، خەیاڵیان پەرە پێ بدەن و پەیوەندییەکی قووڵتر لەگەڵ میراتی فەرهەنگی و زمانی خۆیان دروست بکەن.

    هانۆ هەروەها هەوڵ دەدات پەیوەندی لەنێوان نەوەکاندا دروست بکات. لەم گۆڤارەدا، ئەزموونی نووسەران و هونەرمەندان لەگەڵ تێڕوانینی تازە و داهێنەرانەی منداڵان دەخرێنە پاڵ یەکتر. بەرهەمی ئەم هاوبەشییە بوارێکە کە تێیدا منداڵ تەنها خوێنەر نییە؛ بەڵکوو دەتوانێت نووسەر، شاعیر، وێنەکێش و بەشدارێکی چالاک لە بەرهەمهێنانی فەرهەنگ بێت.

    لە ئامانجەکانی دیکەی هانۆ، بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی خوێندنەوە، بەهێزکردنی هاوژیانی، ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و پەروەردەکردنی نەوەیەکی پرسیارکەر و بەرپرسیارە. ئێمە باوەڕمان وایە ئەو منداڵەی لەگەڵ چیرۆک و هۆنراوە گەورە دەبێت، جیهان بە هەستی هاودەردییەوە دەبینێت و باشتر دەتوانێت جیاوازییە مرۆیی و کەلتوورییەکان تێبگات.

    بۆچی بەشداریی هانو لە پێشانگا ئەورووپی و جیهانییەکان گرنگە؟

    بەشداریی هانو لە پێشانگا ئەورووپی و جیهانییەکان گرنگییەکی زۆری هەیە؛ چونکە ئەم ڕووداوانە دەرفەت دەڕەخسێنن بۆ ئەوەی ئەدەبیات و فەرهەنگی کوردی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە وەشانخانە، وەرگێڕ، نووسەر و دامەزراوە فەرهەنگییە نێودەوڵەتییەکانەوە بکات. ئەم جۆرە بەشدارییە دەتوانێت ڕێگا بۆ وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی منداڵان و نووسەرانی کورد بە زمانەکانی تر بکاتەوە و وێنەیەکی ڕاستتر و فراوانتر لە فەرهەنگی کوردی بە جیهان بناسێنێت.

    هانۆ بە بەشداریی لەم پیشانگایانەدا پیشان دەدات کە ئەدەبیاتی منداڵانی کورد بەشێکی بەهادارە لە ئەدەبیاتی منداڵانی جیهان و منداڵانی کورد خاوەنی جیهانێکن پڕ لە چیرۆک، خەیاڵ، پرسیار و داهێنان. ئەم بەشدارییە هەروەها یارمەتیی گفتوگۆیەکی فەرهەنگی دەدات؛ گفتوگۆیەک کە تێیدا زمان و فەرهەنگەکان لە دژی یەکتر دانانرێن، بەڵکوو لە تەنیشت یەکتر دادەنرێن و لە ئەزموونی یەکتر فێر دەبن.

    بۆ هانۆ، بەشداریی نێودەوڵەتی تەنها دەستکەوتێکی هێمایی نییە؛ بەڵکوو بەرپرسیارییەکی فەرهەنگییە، ئەم بەشدارییە یارمەتیمان دەدات کوالێتیی کارەکانمان بەرز بکەینەوە، لە ئەزموونە تازەکان ئاگادار بین، هاوکاریی نوێ دروست بکەین و ڕێگای زیاتر بۆ دەرخستنی تواناکانی منداڵان بکەینەوە.

    هیوادارین هانۆ بتوانێت بەردەوام دەنگی ڕوون و سەربەخۆی منداڵان بێت؛ دەنگێک کە لە زمان و فەرهەنگی کوردییەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام پەیامەکەی بۆ هەموو منداڵانی جیهان ڕوون و تێگەیشتووە: مافی خوێندنەوە، خەیاڵکردن، فێربوون، شادی و داهاتوویەکی باشتر.

    هانۆ تەنها گۆڤارێک نییە؛ هانۆ شوێنێکە کە منداڵان تێیدا دەخوێننەوە، دەنووسن، بیر دەکەنەوە و خەیاڵ دەکەن.

  • هانۆ لە پێشانگای کتێبی یوتۆبۆری؛ دەنگی منداڵان سنوورەکان دەبڕێت

    هانۆ لە پێشانگای کتێبی یوتۆبۆری؛ دەنگی منداڵان سنوورەکان دەبڕێت

    بە خۆشحاڵی و شانازییەوە ڕادەگەیەنین کە گۆڤاری ئەدەبی ـ فەرهەنگیی منداڵانی هانۆ لە پێشانگای کتێبی یوتۆبۆری بەشدار دەبێت. ئەم ڕووداوە یەکێکە لە پێشانگا گرنگەکانی ئەورووپا کە هەموو ساڵێک نووسەر، وەرگێڕ، وەشانخانە، وێنەکێش و خوێنەرانی بواری کتێب لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە یەکدی کۆ دەکاتەوە.

    بەشداریی هانۆ لەم پێشانگاییە تەنها ناساندنی گۆڤارێک نییە؛ بەڵکوو دەرفەتێکە بۆ ناساندنی ئەدەبیاتی منداڵان، زمان، فەرهەنگ و جیهانی پڕ لە خەیاڵی منداڵانی کورد بە خوێنەر و چاودێرانی بواری ئەدەبیات لە ئەورووپا و جیهان. هانۆ هەوڵ دەدات بەشێک لە جیهانی ڕەنگاوڕەنگ و داهێنەرانەی منداڵان لەگەڵ خۆی ببات؛ جیهانێک کە تێیدا چیرۆک، هۆنراوە، وێنە و یاری دەبنە ڕێگایەک بۆ ناسینەوەی یەکتر و دروستکردنی داهاتوویەکی مرۆڤانەتر.

    هانو باوەڕی وایە هەر منداڵێک مافی ئەوەی هەیە دەستی بە کتێب و ئەدەبیاتێکی باش، داهێنەرانە و نزیک لە جیهانی ژیانی خۆی بگات. بۆیە، ئەم گۆڤارە لە ماوەی ساڵانی چالاکیی خۆیدا هەوڵی داوە گوێ لە دەنگی منداڵان بگرێت، تواناکانیان پەرەپێ بدات و پردێک لەنێوان منداڵان، نووسەران، هونەرمەندان و فەرهەنگە جۆراوجۆرەکان دروست بکات.

    لە پێشانگای کتێبی یوتۆبۆری دا، هانۆ بەشێک لە چالاکییەکان، بەرهەمەکان و ڕوانگەی فەرهەنگیی خۆی پیشان دەدات و لەگەڵ سەردانکەرانی پێشانگای و چالاکانی بواری کتێب و ئەدەبیاتی منداڵان، دەربارەی تواناکانی ئەدەبیاتی منداڵانی کورد، گرنگیی وەرگێڕان و پێویستیی پەیوەندیی فەرهەنگیی لەنێوان گەلان گفتوگۆ دەکات.

    لە هەموو نووسەران، وەرگێڕان، وێنەکێشان، وەشانخانەکان، دامەزراوە فەرهەنگییەکان و دۆستانی ئەدەبیاتی منداڵان داوا دەکەین لەم ڕێگایەدا هاوڕێ و هاوکارمان بن. ئێمە باوەڕمان وایە دەنگی منداڵان، ئەگەر ببیسترێت و پشتیوانیی لێ بکرێت، دەتوانێت سنوورەکان ببڕێت و دڵی زۆر کەس بە یەکەوە گرێ بدات.

  • منداڵان، ئەمساڵ لە یوتۆبۆری یاری دەکەین!

    منداڵان، ئەمساڵ لە یوتۆبۆری یاری دەکەین!

    منداڵان، ئەمساڵ لە پیشانگای کتێبی یوتۆبۆری ڕووداوێکی زۆر خۆش و سەرنجڕاکێش چاوەڕێتانە!

    یاری!

    بۆ یەکەمین جار، یاری دەبێتە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی پێشانگاکە. واتە ئەمجارە تەنها کتێبەکان ناخوێنینەوە و پەڕەکانیان ناداتەوە؛ بەڵکوو یاری دەکەین، دەیدۆزینەوە و چیرۆکەکان بە شێوەیەکی جیاواز ئەزموون دەکەین.

    لێرەدا کتێب و یاری لە تەنیشت یەکتر دادەنرێن؛ لەو شوێنەیەدا چیرۆکێک دەتوانێت لە پەڕەکانی کتێبەکەوە بێتە دەرەوە و ببێتە ئەزموونێکی نوێ و سەرنجڕاکێش.

    کەواتە ئەگەر حەزتان لە کتێب و چیرۆک و یارییە، ئەمساڵ یوتۆبۆری شوێنی ئێوەیە!

    چوار ڕۆژی پڕ لە کتێب، یاری، چیرۆک و سەربوردەییی زۆر بۆ منداڵان.

    لە ٢٤ تا ٢٧ی ئەیلوول، لە پێشانگای کتێبی یوتۆبۆری چاوەڕێتانین!

  • ڤیدیۆکانی هانۆ

    چەند ڤیدیۆیەکی کورت لە گۆڤاری هانۆ و دەزگای 49Books. بۆ بینینیان کلیک بکەن.

    کلیک بکە بۆ بینین
    ڤیدیۆی هانۆ ١
    کلیک بکە بۆ بینین
    ڤیدیۆی هانۆ ٢